خوێندراوەتەوە: (8.1K)

محه‌مه‌د محێدین عه‌بدولمه‌جید

فەرامۆشکردنی زمانی شیرینی کوردی لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای عێراق پێچەوانەی بنەماکانی دەستور و پێکەوەژیانە


له به‌رواری ٣٠/٦/٢٠٢٥ ده‌سه‌ڵات داره گه‌نده‌ڵه‌كانی شیعه و سونه‌ی عێراقی و بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندنیان دا به زمانی دایكمان زمانی كوردی
تازه‌ترین كرده‌ی دوژمنكارانه‌ی حكومه‌تی عێراقی فاشیزمی تایفه‌گه‌ر  دژی میله‌تی كورد
قه‌ده‌غه كردنی زمانی كوردیه له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی( موسڵ كه‌ركوك دیاله) كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكاری كورد له‌و زانكۆ و په‌یمانگایانه ئه‌ژین
  ئه‌م بریاره مه‌ترسی جدی دروست ئه‌كات بۆ ئایندهی ناوچه‌كه بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی شیرینی كوردی له زانكۆ و په‌یمانگاكان درێژه‌پێده‌ری رێبازی ته‌عریبی حكومه‌تی فاشیزمی به‌عسه كه بۆ گۆرینی دیموگرافیای ناوچه‌كه به زۆره‌ملێ خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاری كه‌ركوكی دوور ئه‌خسته‌وه و هاوڵاتی عه‌ره‌بی هاورده‌ی جێگاكه‌یان ئه‌كرد

له دوای ٢٢ ساڵ له گۆرانی رژێم له عێراق هه‌مان سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی كورد په‌یره‌و ئه‌كرێت له لایه‌ن سه‌رانی شیعه و سونه‌ی عێراقه‌وه كه هیچ هه‌لێك له ده‌ست ناده‌ن بۆ بچوك كردنه‌وه‌ی كورد و زیان پێ گه‌یاندنی
له ٣ مانگی رابردوو حكومه‌تی عێراقی بریاری دا به پێنه‌دانی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان حه‌شدی شه‌عبی كۆیله‌ی ئێران هێرشی درۆنی كرده سه‌ر پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان  و بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن به زمانی دایكیش تازه‌ترین بریاریانه

ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆته پارویه‌كی ئاسان بۆ حكومه‌تی عێراقی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می دوو خیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه كه به هۆكاری سه‌رقاڵبوونی به دزینی داهاتی میله‌ت و به‌تاڵان بردنی نه‌وتی كوردستان هیچ كارێك بۆ رێگهپێگرتنی ئه‌م ده‌ستدرێژیانه ناكه‌ن



وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 1,879 📊 Click Here