خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دووبارە جەختیکردەوە لەوەی، عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به به‌كارهێنانی خاك یان ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی نادات بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئێران یان هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ.

قاسم عه‌ره‌جی دووشەممە ٢٠ی تشرینی یەکام له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران باسی لەوەکرد، بەغدا بە تەواوی پاپەندە به‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌منییه‌ی له‌گه‌ڵ تاران واژۆكراوه و ڕێگەنادرێت لە ڕێگەی عێراقەوە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دیکە دروست بکرێت.

ئەو ڕاوێژکارە وتیشی” حكومه‌تی عێراق كارده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و ڕێگریكردن له هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێك یان گرژییه‌ك كه ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه بكات”.

سەبارەت بە ئیسرائیل ئەوەی ئاشکراکرد، کە عێراق، سكاڵای فه‌رمی له‌دژی ئیسرائیل له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تۆمار كردوه، هەروەها، به‌شداری عێراق له لوتكه‌ی شه‌رم شێخ ئامانجی ڕاگرتنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی غه‌ززه‌یه.

ئەمە لە کاتێدایە، ئیسرائیل بە درێژای دوو ساڵی ڕابردوو لە میانەی شەڕی غەززە و شەڕەکانی دیکە لەگەڵ ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر عێراق دەکرد بە تایبەتی گروپە چەکدارەکان و چەندین جار ئاسمانی عێراقی بۆ ئامانجەکانی خۆی بەکارهێناوە.

قاسم ئەعرەجی

ئیسرائیل

عێراق

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 18 Today: 103 📊 Click Here