خوێندراوەتەوە: (1.6K)
فڕۆکەخانەی سلێمانی دوای هێرشە درۆنیەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆڕمۆر ڕایگەیاند” دەنگۆی راوەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوورە لە راستییەوە”.
پێنج شەممە، ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە ” بەپێی خشتەی گەشتەکان، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە و هیچ گرفتێک نییە، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگرینەبەر کە هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە و دڵەڕاوکێ بۆ گەشتیاران دروست بکا”.
کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو (٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥) بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆڕمۆر لە چەمچەماڵ و دوای هێرشەکەش دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی وەستاوە.
هێرشی درۆنی
فڕۆکەخانەی سلێمانی
کێڵگەی گازی کۆڕمۆر
