خوێندراوەتەوە: (1.2K)
زوو کات تێنەپەڕی دوای هەڕەشەکەی بنیامین ناتانیاهۆ کە ئاماژەی بۆ هێرشکردنەسەر گروپە چەکدارەکانی عێراقی راگەیاند، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وەڵامی دایەوە وتی” ئەو قسانە قبوڵکراو نین”.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک رۆژی ٢٦ ی ئەیلول، فواد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق وتی ” هەڵسوکەوتەکانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەتدەکەینەوە و قبوڵکراو نین “.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر هێرشێک بۆ سەر هەر هاوڵاتییەکی عێراقی، هێرشە بۆ سەر تەواوی عێراق.
فوئاد حسێن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرەییەو رێگە نادات ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێكان یان هەڕشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
نەتەنیاهۆ
فواد حسێن
هەرەشە لە حەشد
