خوێندراوەتەوە: (915)

جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، جەختی لەوە کردەوە، بەغدا پێویستە مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

عەزیز ئەحمەد، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاویکردەوە” بەغدا هیشتا مووچەی مانگی ٩ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە و پێویستە بینێرێت، حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.

جەختی لەوە کردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، لە بارەی داهاتی نانەوتی وتی” حکموتە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێرێت.”

ئەمە لە کاتێکدایە، هەندێک سەرچاوە دەڵێن” کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕۆژێک پێشخراوە سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات و دواتر ئێوارەکەی سەردانی هەولێر دەکات.”

عەزیز ئەحمەد

مووچەی هەرێم

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 1,503 📊 Click Here