پارێزەرانی ئۆجلان لە دوا سەردانیان بۆ لای رایگەیاندووە ” ئاشتی راستەقینە ئەوەیە کورد لەنێو یاسادا جێی خۆی بگرێتەوە” ، ئەوە لەکاتێکدایە خەڵکی باکوری کوردستان و قەندیلیش هەمان داواکاریان لە تورکیا هەیە.
نووسینگەی یاسای سەدە هەینی 17 ـی تشرینی یەکەم، لەبارەی دیداری پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجلان کە رۆژی ١٣ـی تشرینی یەکەم لەگەڵیدا سازیانکردبوو راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە ” ئۆجەلان بە پارێزەرەکانی راگەیاندووە؛ تاوەکو ئەمڕۆ یاسای کوردی پشتگوێ خراوە، بەڵام دەبێت ئەمڕۆ یاسایەکی یەکخستنی دیموکراسی دابنرێت”.
هەروەها لە راگەیاندنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گفتوفۆ لەبارەی دۆخی یاسایی ئۆجەلان لە چوارچێوەی بڕیاری “مافی هیوا”ی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بە درێژیکراوە.
“پرەنسیپی هیوا هەنگاوێکە دەبێت دەوڵەت بینێت. دەبێت ئەم بارە هەڵبگرێت. ئەمە بابەتێکە کاریگەری لەسەر هەزاران کەس هەیە. لە هەر لایەکەوە سەیری بکەیت دەبێت ئەمە هەڵبگیرێت. لە رووی یاساییەوە دەبێت ئەمە بکرێت. سیاسەت و دادپەروەریش ئەمەیان دەوێت” ( ئۆجلان بەمشێوەیە قسەی کردووە، وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە).
لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی” دەبێت کورد بە شێوەیەکی یەکگرتوو لە نێو یاسادا جێگەی بکرێتەوە و ‘ئەمە جەوهەری ئاشتییە.
جەختی لەوەشکردەوە تا ئێستا کورد لە یاسادا بە نەبوون هەژمار کراوە، لە دەرەوەی یاسا جێهێڵراون، بەڵام دەبێت ئیدی یاسای ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک بنیات بنرێت.
عەبدولآ ئۆجلان
یاسا
پرسی کورد
ئازادی
