خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لە بابەتی هاتنی مووچە دەكات لەبەغداوە و دەڵێت: عێراق لەترسی كاردانەوەی پارتی لەبایكۆتی هەڵبژاردن، بڕیار لە مووچە دەدات.

شيروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس-ی حزبەكەی، ڕایگەیاندووە، بەداخەوە لەبەغداوە یاری بەهەستی بە خەڵكی كوردستان دەكرێت، بەپاساوی جیاواز مووچە نانێرێن، رۆژێك دەڵێن نەوت ناڕوات، رۆژێك دەڵێن پارەی داهات كەمە، رۆژێك دەڵێن هەرێم پابەندی رێككەوتن نییە، حاڵەتی دەروونی خەڵكیان نیگەران كردووە.

دەشڵێت: ئەسڵەن حكومەتی عێراق نازانم بۆ پەنای بردوەتەوە بەر ئەنجومەنی دەوڵەت لە بابەتی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا ئەم پرسە پەیوەندی بەو ئەنجوومەنەوە نییە، ئەو ئەنجوومەنە زیاتر شرۆڤەیە و شیكردنەوەیە لەرووی ئیدارییەوە، بەڵام پرسی هەولێر و بەغدا بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە، ئەسڵەن پێویستی نەدەكرد ئەو پرسە بچێتە ئەو ئەنجوومەنە، چونكە سەرۆك وەزیرانی عێراق، خۆی راویژكاری یاسایی هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەی عێراق دەیكات كات دەكوژێت تا بگەینە ئاستێك لەماوەی ئەمساڵ چەند پارەیەكی كەم بنێرێن، یان ئێستا لەترسی كاردانەوەی پارتی، كە بۆ ئەوەی بایكۆتی هەڵبژاردن نەكات بەشێك لە مووچە بنێرێن پێش هەڵبژاردن.

جەختیشی كردەوە، ئەمە چارەسەر نییە، چونكە 6 مانگە دوو مووچە هاتووە ئیستاش ئەو 3 مانگە تەواوبێت و مووچەیەك بێت ئەوە كەی قابیلی قبوڵە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 2,040 📊 Click Here