خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەندیکای بیناسازان لە سلێمانی زانیاری سەبارەت بە ڕوداوی گیان لەدەستدانی دوو کرێکارەکەی ڕۆژی ڕابردوو ئاشکرا دەکات کە هەردووکیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

ئەمڕۆ ١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، سەرۆکی سەندیکای بیناسازان لە سلێمانی، عوسمان حەمە سەعید کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕووداوی سووتان و گیان لەدەستدانی دوو کرێکارەکەی ڕۆژی ڕابردوو ئەنجامدا و دەڵێت ” هەردوو کرێکارەکەی گیانیان لە دەستداوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتانی جەستەیان و سووتانی ناسنامەکانیان هەتا ئێستا یەکێک لە کرێکاران، کە خەڵکی کرماشانە، نەتواندراوە بناسرێتەوە و کەس و کاری ئاگادار بکرێتەوە”.

سەبارەت بە ڕوداوەکە سەرۆکی سەندیکاکە ئاماژە بەوە دەکات، کە خاوەن ماڵەکە کەسێکی وەک خاوەن کار ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی سەربانی ماڵەکەی بۆ ئیرزوگام بکات، بە هۆی هەبوونی تانکی نەوت لە سەربان و بەکارهێنانی ئاگر بۆ ئایرزوگامەکە تەنکی نەوتەکە تەقیوەتەوە و لە ئێستادا خاوەن کارەکە دەستگیرکراوە و بەرپرسیارێتیەکە لەسەر ئەوە کە دەبوو پێش ئەوەی کرێکارەکان بباتە سەر کارەکە دڵنیابێت لە سەلامەتی جێگاکە.

ڕۆژی ڕابردوو (١٠تشرینی یەکەم ٢٠٢٥) لە گەڕەکی زانکۆ لە سلێمانی بە هۆی تەقینی تانکی نەوتەوە دوو کرێکار سووتان و یەكێکیان دەست بەجێ گیانی لە دەستدا و ئەوی دیکەش دوای دوو کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەیەوە گیانی لە دەستدا، ئەمڕۆ بنەماڵەی کرێکارە سەقزیەکە هاتوون بۆ سلێمانی بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە یاسایەکان و وەرگرتنەوەی جەستەی کوڕەکەیان.

بە پێی ئاماری سەندیکای بیناسازان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە(٢٠٢٥) تا ئێستا، ٥٤ کرێکار لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیان گیانیان لە دەستداوە.

سلێمانی

گیان لە دەستدانی کرێکاران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 1,148 📊 Click Here