خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆک کۆماری تورکیا، ئاشكرایدەکات، پڕۆسەی ئاشتی لە بەرژەوەندی سەرجەم لایەنەکان و کورد هاوشێوەی تورک سودمەند دەبن لێی.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە دوای کۆبونەوەی کابینەی وەزیرانی وڵاتەکەی ٣ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند” کاتێک ئەو پڕۆسەی ئاشتی سەرکەوتوو دەبێت، دیاربەکر هێندەی ئیستەنبووڵ قازانج دەکات. ئەنتاڵیا و وان قازانج دەکەن.”

وتیشی” کاتێک تورکیای بی تیرۆر دەگاتە مەنزڵ، پشتیوان بەخوا هەر تاکێکی ٨٦ ملیۆنەکە براوە دەبن، نەوەک تەنیا لە وڵاتەکەمان، بەڵکو سووریا و عێراق و وڵاتانی دیکەش سوودمەند دەبن”.

سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاند، لە ٤٠ ساڵی رابردوودا تاڵیی زۆریان چەشتووە و باجی زۆر گەورەیان داوە و جەختیکردەوە کە یەکێک لە ئەنجامە باشەکانی سەرکەوتنی پرۆسەی چارەسەری، بووژانەوەی کەرتی گەشتیارییە لەو ناوچەیەدا (باکووری کوردستان).

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بناری قەندیل پارتی کرێکارانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە کە هێچەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و وتی” هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە قەندیل، ڕاگەیاندراوی هەنگاوە مێژووییەکە خوێندرایەوە.”

پەکەکە

تورکیا

پڕۆسەی ئاشتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 915 📊 Click Here