خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆکی ڤەنزوێلا، ئاشکرایدەکات، ئامادەیە وڵاتەکەی جێبهێڵێت بە مەرجی ئەوەی خۆی خێزانەکەی پارێزراوبن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، سێشممە ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بڵاویکردەوە” نیکۆلاس مادۆرۆ ئامادەیی دەربڕیوە بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەی بەو مەرجەی کە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی لێخۆشبونی یاسایی تەواو وەربگرن.”

ئەو لێخۆشبونەی داوای کردوە، بریتییە لە هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی ئەمریکا و کۆتاییهێنان بەو دۆسیە باڵایەی کە لەبەردەم دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان روبەڕوی دەبێتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەكە، ترەمپ لە رۆژی ٢١ی ئەم مانگە لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ مادۆرۆ قسەی کردووە، زۆربەی داواکارییەکانی سەرۆکی ڤەنزوێلا رەتکردووەتەوە، بەڵام ئاگاداری کردووەتەوە کە یەک هەفتەی لەبەردەمدایە وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت بۆ شوێنێک کە خۆی هەڵیبژێرێت لەگەڵ خێزانەکەیدا.

بەوتەی سەرچاوەكە، رۆژی هەینی رابردوو مۆڵەتەكەی ترەمپ کۆتایی هاتووەو رۆژی دواتر، داخستنی ئاسمانی ڤەنزوێلا راگەیاندووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەندی ڕۆژی ڕابردودا، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند” ئاسمانی سەر ڤەنزوێلا و دەوروبەری بە تەواوی دادەخرێت، لەكاتێكدا پێشتر هۆشداری بە هێڵە ئاسمانییە گەورەکان درابو لە “دۆخێکی مەترسیدار” لە کاتی فڕین بەسەر ڤەنزوێلادا.”

ئەمریکا

ڤەنزوێلا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 949 📊 Click Here