خوێندراوەتەوە: (36)

هەر یەک لە سەرۆکی ئەمریکا و چین کۆبوونەوە لە سەر پرسە ناکۆکەیانی نێوانیان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ئەمڕۆ ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شی جین پینگ، سەرۆكی چین لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆریای باشوور كۆبوونەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە کۆبوونەکە ڕایگەیاند” پێناسی گومركی لەسەر جۆرێكی دەرمانی چین كەمكردۆتەوە بۆ لە ١٠٪ لەگەڵ چین پێكەوە كاردەكەن بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی ئۆكرانیا.”

سەبارەت بە تایوان، ترەمپ دەڵێت” لەو بارەیەوە لەگەڵ سەرۆكی چین هیچی باس نەكردووە، لە مانگی نیسانی داهاتوودا سەردانی چین دەكات، چونكە باوەڕی وایە پەیوەندییەكی گەورەیان دەبێت لەگەڵ چین كە ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت.”

لەلای خۆشیەوە، سەرۆكی چینی باسی لەوەکرد، پەكین و واشنتن لەبارەی چارەسەركردنی پرسە گەورەكانەوە گەیشتوونەتە ئەنجام وتیشی،بە درێژایی ساڵانی رابردوو چەندین جار جەختیلەوەكردووەتەوە كە چین و ئەمریكا دەبێت هاوبەش و دۆست بن، چونكە مێژوو ئەوەی فێركردون.

ئەمریکا و چین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,253 📊 Click Here