خوێندراوەتەوە: (15.0K)

عیرفان عەلی حەسەن

لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنداین، جارێکی دیکە پارتی و یەکێتى و بەتایبەت هەردوو حیزبى دەسەڵاتدار کە بە زۆری زۆرداری بوونەتە یەکەمی ساحەکە لە رێگەی کەناڵە ملیۆن دۆلارییەکانیەوە کە بە پارەی میللەت بەڕێوە دەچن، کەوتووەتە وەسف و سەنای حکومداریەکەی خۆى لە کوردستان!

بە چ روویەکەوە باسی حوکمڕانی بکەیت لەکاتێکدا لە پایتەختەکەدا خەڵک ئاوی خواردنەوەی نەبێت و لە هەندێک گەڕەک بە پارەش دەستیان نەکەوێیت. لەکوێی دونیا هەبووە تۆ لەهەموو سێکتەرەکانی بەرێوەبردن و حوکمڕانی فەشەلت هێنابی هێشتا رووی ئەوەت هەبێت بیت باسی حکومەتێک بکەی کە نزیکەی سێ ساڵە ئێکسپایەر بووە!

کابینەی نۆ جگە لەوەی تەواوکەری هەشت کابینەی پێشترە کە لە ٣٤ ساڵی رابردوو هەر چی نەهامەتی و ناخۆشی هەیە بەسەر ئەو خەڵکەیان هێنا و سەرجەم سێکتەرکانی نغرۆی فەسادی بووە لە رووی ئابووری وئیدارییەوە، کەچی بێ شەرمانە خەڵک هەیە تا ئێستا چاوی داخستووە خەریکە راستیەکان نابینێ!

حکومەت و کابینەی چی؟ ئەوەی هەیە حوکمی پۆلیسیە! رێک ئەم چەند ساڵەش ئەوەیان نیشانداین کە ئەو کابینەیە لەلایەن پیاوی ئەمنی و پۆلیسی بەرێوەدەبرێت و هەرچی بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسیە هەبوو لە ناویان برد و ماف و ئازادی رادەربرینی بەشێوەیەک بەرتەسک کردەوە کە بەدەیان چالاکوانی سیاسی و کۆمەڵگەی مەدەنی دەستگیر کرد و لەولاشەوە لەسەر وشە و دەنگ هەڵبڕین بۆ خەڵک ومافی خۆیان زیندانییان کردن!

بەهۆی سیاسەتی بەرێوەبردنی حوکمڕانیتان ئەو هەرێمە کەوتۆتە بەر مەترسیداترین کاتەکانی تەمەنی هیچ کات هێندەی ئێستا بەلاوزتر نابیندرێیت!

ئەوەی لەسەردەمی حوکمڕانیتان روویداوە جگە لەوەی خەڵکتان تووشی دەیان نەهامەتی کردوە هەرێمەکەشتان کردۆتە ژێر باری قەرزێکی زۆرەوە بەهۆی بڕیارە هەڵەکانتان هەر لە سیاسەتی ئابووری بەناو سەربەخۆوە تا فرۆشتنی سامانی سەر زەوی وژێر زەوی ئەو هەرێمە وکەس نازانێ فرۆشتنی 10 ساڵی نەوتتان چیلێکرد و لەچیتان سەرفکرد!

لەکام سێکتەری ئەو هەرێمە بڕوانین لەوەی خەڵک لە ریزی وەرگرتنی 220 هەزار دیناری خانەنشینەکەی گیانی لەدەستدا، یا سەرهەڵگرتنی گەنجەکانمان لەدەست بێ کاری ونادادیتان بۆ وڵاتان و بوونە خۆراکی دەریاکان، یا خەڵک بوونە قوربانی لەبەر خراپی رێگاوبانەکان، هەر سوچێکی ئەو هەرێمە چیرۆکی ناخ هەژێنی لەساییەی حوکمڕانیتان لێ تۆمارکراوە! ئێستا بە چی روویەکەوە دێنەوە بەردەمی خەڵک و داوای دەنگیان لێ دەکەن؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 1,879 📊 Click Here