خوێندراوەتەوە: (1.2K)

فەرمان یاسین

حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەردەوام خۆی بە “نموونەی دیموکراسی” لە عێراقدا پێشکەش دەکات، لە ڕاستیدا یەکێکە لە سەرکوتکەرترین دەسەڵاتەکان بۆ ئازادی ڕادەربڕین. ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی ڕەخنەگر بە تۆمەتی ساختە وەک “سیخوڕی” و “هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی” دەستگیر دەکرێن، ئەشکەنجە دەدرێن و سزای درێژخایەنیان بەسەردا دەسەپێنرێت. ئەمە نەک تەنیا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، بەڵکو تاوانێکی ڕاستەوخۆیە دژی بناغەی دیموکراسی

نموونەی تاوانەکانی ٢٠٢٤-٢٠٢٥:
شێروان شێروانی: ڕۆژنامەوانێکی دژی گەندەڵی، لە ٢٠٢٥دا چەند هەفتە پێش ئازادبوونی، بە تۆمەتی ساختە سزای ٤ ساڵ و ٥ مانگی زیاتری بەسەردا سەپێندرا کردەیەکی قێزەون بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ڕەخنەگرەکان!
دەستگیرکردنی دەیان ڕۆژنامەوان و چالاکوان بە هۆی پۆستەکانی سۆشیال میدیا، هێرشکردنە سەر میدیاکان، و ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانەکان.

  • لە ٢٠٢٥دا، ڕاپۆرتەکانی HRW و Amnesty ئاماژە بە بەردەوامی سەرکوت دەکەن: دەستگیرکردن، ئەشکەنجە، و دادگایی نادادپەروەرانە.

ئەم دەسەڵاتە خێڵەکییەی پارتی و یەکێتی بە بەکارهێنانی ئاسایش و پاراستن کۆمەڵگەیەکی ترسناك دروست کردووە کە هیچ کەس ناتوانێت بە ئازادی قسە بکات دژی گەندەڵی و نادادپەروەری. ئەمە شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ دەسەڵاتی جووت بنەماڵە!

بە توندی ئیدانەی ئەم سەرکوتە دەکەین و داوا دەکەین ئازادکردنی هەموو زیندانییە سیاسییەکان و کۆتاییهێنان بەم زنجیرە تاوانانە
ئازادی ڕادەربڕین مافی سەرەکییە – نەک هەڕەشە بۆ دەسەڵاتدارانی گەندەڵ! دەبێت گەل دژی ئەم زوڵمە بوەستێتەوە، بە پێچەوانەوە هەرێمەکە بەرەو دیکتاتۆریەت دەچێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 58 Today: 338 📊 Click Here