خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە بەغداد و بەشداری لە کۆتایی هێنان بە ئەرکی یۆنامی لە عێراق دەکات.

شەممە، ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی)، لە ڕیوڕەسمێکدا دێت، ڕێوڕەسمەکە بە بەشداری ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەرپرسانی باڵای عێراق بەڕێوە دەچێت.

گۆتێرس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند ” یۆنامی لە ماوەی ٢٢ ساڵی ڕابردوودا ئەم ئەرکە تایبەتە بە خۆنەویستی و ئیرادە مامەڵەی کردووە بۆ یارمەتیدانی عێراقییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە دوای دەیان ساڵ لە ستەم و شەڕ و ناسەقامگیری”.

“عێراقییەکان کاریان کردووە بۆ تێپەڕاندنی دەیان ساڵە لە توندوتیژی، ستەم، شەڕ، تیرۆر، تائیفەگەری و دەستوەردانی دەرەکی، وە عێراقی ئەمڕۆش لەو سەردەمەوە ناناسرێتەوە، وڵاتێکی زیادبوونی ئارامی و ئاسایش، وە وڵاتێک کە بڕیاریدا بەردەوام بێت لە سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکانی گەشەپێدان، بەتوندی پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم بۆ ئەو دەستکەوتانە”، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان وا دەڵیت.

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد کە ئەرکی یۆنامی لە عێراق کۆتایی پێبھێنرێت، حکومەتی عێراق ھۆکاری ئەم داواکارییەی گەڕاندەوە بۆ ئەو “سەقامگیرییە سیاسی و ئەمنییەی” کە لە وڵاتدا بەدی ھاتووە و پێی وابوو چیتر پێویست بە مانەوەی ئەرکێکی سیاسی لەم شێوەیە ناکات، لەسەر بنەمای ئەم داواکارییە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٣١ ئایاری ٢٠٤ بە کۆی دەنگ بڕیادرا ئەرکی یۆنامی بۆ لە عێراق لە ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ کۆتایی پی بهێندرێت.

عێراق

یۆنامی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 58 Today: 338 📊 Click Here