خوێندراوەتەوە: (1.3K)

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت” هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان كە براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کراوەیە بەڕووی هەموو لایەنەکاندا بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق”.

سوودانی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا دەستخۆشی لە لایەنگرانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئیرادەو بەرژەوەندیی تەواوی هاووڵاتیان، بەوانەشەوە كە بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، چونکە عێراق هی هەمووانە.

سوودانی ڕاشیگەیاند” کێبڕکێی هەڵبژاردن کۆتایی هات، داواشی لە هەموو لایەک كرد بەرژەوەندی نیشتمانی لە سەرووی هەمووانەوە دابنێن بۆ ئەوەی خزمەت بە گەلی عێراق بکەن، وتیشی، بڕیاری گەل دەسەڵاتی کۆتاییە و دەبێت حکومەتێکی لێهاتوو پێکبهێنن”.

١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بە پێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لە ٥٦.١١٪ بوو.

عێراق

هەڵبژاردن

پەرلەمانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 1,869 📊 Click Here