خوێندراوەتەوە: (1.6K)

پێنج لایەنە سەرەکییەکەی سوننە لە بەغدا لە ماڵی خەمس خەنجەر، سەرکردەی هاوپەیمانی سیادە کۆبوونەوە و ” ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی”یان پێکهێنا، ئەنجومەنەکە کۆکەرەوەی پارت و هاوپەیمانییەکان دەبێت.

ئەمڕۆ لە بەغدا سیاسییەکانی سوننە: (محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حیزبی سیادە و موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی) كۆبوونەوە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەك و یەكگرتنیان ڕاگەیاند.

ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی سوننە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەک ڕێکخراوێکی چەتر دەبێت، کە هەڵوێستەکان هەماهەنگ دەکات و دیدگا و بڕیارەکان یەکدەخات.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەنجوومەنەكەیان کراوە دەبێت بەڕووی هەموو هاوبەشە نیشتمانییەکان و پابەند دەبێت بەو پرەنسیپە بنچینەییانەی، کە یەکێتی و سەقامگیری عێراق دەپارێزن و مافی هەموو پێکهاتەکانی دەپارێزن بەبێ جیاوازی، لە دیدگایەکی نیشتمانییەوە سەرچاوە دەگرێت، کە ئامانجی بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر و گشتگیرە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوانەی کۆبوونەتەوە داوای پشتیوانی لەم هەنگاوەیان کرد کە ئامانج لێی یەکخستنی هەوڵەکان و بەرزکردنەوەی کردەوەی سیاسییە.

شیعەكان هاوپەیمانی ” چوارچێوەی هەماهەنگی”یان هەیە، لەبەرامبەر ئەوەشدا سوننەكان هاوپەیمانی ” ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی”یان دروست كرد.

لایەنە سوننەکان زیاتر لە ٦٦ کورسی پەرلەمانیان لەم هەڵبژاردنە مسۆگەر کرد کە لە ١١ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ کرا.

سوننە

پەرلەمانی عێراق

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 58 Today: 2,487 📊 Click Here