سەرۆک وەزیرانی عێراق کە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” دەکات هەڵمەتی هەڵبژاردنی لە شاری لە کەربەلاوە دەستپێکرد و رایگەیاند” دەبێت چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت”.( ئاماژەیە بۆ نەهێشتنی چەک لە دەستی حەشدی وەلائیدا).
ئەمڕۆ هەینی ١٠ ی تشرینی یەکەم لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا محەمەد شیاع سودانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی هاوپەیمانێتییەکەی دەستپێکردو لە وتارێکدا وتی ” “لیستەکەی جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق ناکات، بەڵکو هەوڵدەدات بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی دادپەروەر و بەهێز لەسەر بنەمای دادپەروەری و دەرفەتی یەکسان”.
سودانی، وتیشی ” رێگەنادەن بە گەڕانەوە گەندەڵکاران و شکستخواردووان و سوورن لەسەر پاراستنی سەروەریی وڵات”.
سودانی بۆیە ئاهەنگی لیستەکەی لە شاری کەربەلاوە دەستپێکرد کە یەکێکە لەو شارانەی زۆرترین پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی تێدا ئەنجامدراوە.
محەمەد شیاع سودانی، لە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستبەرکاربووە، پێش ئەوە سەرۆکی رەوتی فراتەین بوو کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران سێ کورسی هەبوو.
سودانی
هەڵمەتی هەڵبژاردن
راگەیاند لیست
پەرلەمانی عێراق
