خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠ی ئەیلول ڕایگه‌یاند” عێراق ده‌یه‌وێت ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ٢٠٪ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێگای پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانه‌وه.”

محه‌مه‌د شیاع سودانی له وتارێكدا كه له میانی مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی كۆنفڕانسی دیدگای عێراق دەڵێت” ئێمه چاومان له عێراقێكه كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر دور بێت له داهاتی نه‌وت له ده‌یه‌كانی داهاتودا، هه‌روه‌ها بۆ ئابورییه‌كی هه‌مه‌چه‌شن و سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ كشتوكاڵی به‌رده‌وام و پیشه‌سازییه‌كی به‌رهه‌مهێنانی پێشه‌نگ بین و عێراق ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ٢٠٪ی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێكخراوی FAO و ڕێگای گه‌شه‌پێدانه‌وه”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان “یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار هه‌لیكار له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری و كارگێڕی بۆ گه‌نجه‌كانمان دابینده‌كات”.

جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق ده‌یه‌وێت “له‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه سه‌وزه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه به‌ڕێژه‌ی ٧٠٪ خۆبژێوی خۆراك و ئاو و وزه به‌ده‌ستبهێنێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م دیدگایه هاوبه‌شی هه‌موانه، ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، كه‌رتی تایبه‌ت، زانكۆكان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، گه‌نجان، په‌یامێكیشه بۆ جیهان كه عێراق بڕیاری داوه هه‌ستێته‌وه و ڕۆڵی مێژویی خۆی وه‌ك هێزێكی به‌رهه‌مدار و كاریگه‌ر به‌ده‌ستبهێنێته‌وه كه به‌ره‌و ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ده‌بات”.

سودانی

عێراق

نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 95 Today: 321 📊 Click Here