خوێندراوەتەوە: (1.5K)

پێنجشەممە ٢ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگهیاند” له ماوهی دو مانگی ڕابردودا زیاتر لە ٧٠٠ هاوبەشی كارەبا سیستمی وزەی خۆریان داناوە.”

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتیهكه لە سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتیان ڕوو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و لە ماوەی دو مانگی رابردودا زیاتر لە ٧٠٠ هاوبەشی كارەبا سیستمهكهیان داناوە.

له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه” ئەو هاوبەشانەی سستمی سۆلاریان داناوە ههزار و ٤٩٠ ماڵن و ١٩٨هاوبەشی بازرگانی و ٩هاوبەشی پیشەسازیی و ٤٤ هاوبەشی كشتوكاڵین”.

ئاماژەبەوەشکراوە، تابەرواری ١ی ئابی ئهمساڵ ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان دانابوو هەزار و ٣٣ هاوبەش بوون، واتا لە ماوەی دو مانگدا ٧١٣ هاوبەشی نوێ سیستمی سۆلاریان داناوەو له بهڕێوهبهرایهتی گشتیمان تۆماركراون.

کارەبا

سیستمی وزەی خۆر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 158 Today: 572 📊 Click Here