خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ئه‌مشه‌و له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك ماڵێكی گەرەکێکی شاری سلێمانی هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوە.

بەپێی زانیارییەکان ئه‌مشه‌و ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئاگر له‌ماڵێكی گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری سلێمانی كه‌وته‌وه، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانرا رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه بگیرێت و كۆنتڕۆڵ بكرێت.

هاوکات، هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی ئه‌و ماڵه‌ش، به‌هۆی دوكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه و به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.

له‌لای خۆیه‌وه، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی زانیاریه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه و وتی” ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه هاوڵاتیه‌كی به‌ته‌مه‌نه و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه”.

سلێمانی

ئاگرکەوتنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 431 📊 Click Here