پارێزەرەکەی وریشە مورادی دەڵێت ” لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە، سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی هەڵوەشایەوە، جارێکی دیکە پێداچوونەوە لە دۆسییەکەی دەکرێت”.
مستەفا نیلی، پارێزەری وریشە مواردی، زیندانی سیاسی کورد لە ئێران لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “دیوانی باڵای ئێران دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی وریشە مورادی بەهۆی کەموکورتییەکانی لێکۆلینەوەکانی، لقی ١٥ـی دادگای شۆڕشی تاران، سزاکەی هەڵوەشاندەوە، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە ئەوەیە، کە لە کاتی دادگاییکردن تۆمەتی سەرەکی کە بنەمای دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بووە، بە تۆمەتبار ڕانەگەیەندراوە، دۆسییەکە جارێکی تر بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە بۆ لقی ١٥ـی دادگای شۆڕشی تاران نێردراوەتەوە”.
وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کورد، لە ١ ئاب ٢٠٢٣، لە نزیک شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپیندرا.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
زیندانی سیاسی
وریشە مورادی
سزای لە سێدارەدان
