خوێندراوەتەوە: (1.3K)

گەنجینەی ئەمریکا گەورەترین پاکێجی سزا بەسەر حوسییەکاندا دەسەپینیت و بەپیی سزاکەش”32 کەس و قەوارە لەخۆدەگرێت جگە لەکەشتی دەریایی”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئەیلولی 2025، نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، گەورەترین پاکێجی سزاکانی بە ئامانجگرتنی گروپی ئەنسار الله، ناسراو بە حوسییەکانی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی گەنجینەی ئەمریکا، سزاکان “32 کەس و قەوارەی لەخۆگرتبوو، جگە لە ناساندنی چوار کەشتی”.

لە بەیاننامەیەکدا گەنجینەی ئەمریکا ڕوونیکردووەتەوە “تۆرە قاچاخچیتییەکان بەشێکن لە ئۆپەراسیۆنە نایاساییە جیهانییەکانی حوسییەکان، کە بریتین لە کۆکردنەوەی پارە، قاچاخچێتی چەک و پیداویستی سەربازی. ئەم تۆڕانە بریتین لە کۆمپانیاکان و خاوەنەکانیان و توخمە سەرەکییەکانی پەیوەست بەو گروپە لە یەمەن و چین و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و دوورگەکانی مارشال”.

جۆن هێرلی، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی تیرۆر و هەواڵگری دارایی دووپاتیکردەوە کە “حوسییەکان بەردەوامن لە هەڕەشەکردن لە کارمەندان و سەروەت و سامانی ئەمریکا لە دەریای سوور، هاوکات هێرش دەکەنە سەر هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە و ئاسایشی دەریایی نێودەوڵەتی تێکدەدەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبین لە فشارخستنە سەر ئەو کەسانەی کە هەڕەشە لە ئاسایشی ئەمریکا و ناوچەکە دەکەن.

لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، “گرووپی حوسییەکان داهاتێکی زۆر بەدەستدەهێنن لەڕێگەی هاوردەکردنی نەوت و کاڵاکان لەڕێگەی ئەو بەندەرانەی کە کۆنترۆڵی دەکەن، بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی قاچاخی ئاڵۆز و سپیکردنەوەی پارە بەناوی سەرکردایەتییە باڵاکانیەوە”.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 2,552 📊 Click Here