دواین کۆبونەوە لە پەرلەمانی کوردستان ٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ بوو، بۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان، دوای ١٣ مانگ و ١٢ ڕۆژ ئێستا لایەنە سیاسیەکان ڕێکنەکەوتوون و کابینەی دەی حکومەت پێکنەهاتوە.
سێ شەممە، ٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، سامان ئەحمەد، بەهۆی تێپەڕبوونی ساڵیک بەسەر کۆنەبونەوە لە پەرلەمان و پێکنەهێنانی کابینەی دە ووتی “٥٠+١ پەرلەمانتاران پێویستە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەش رێککەوتنی سیاسیی دەوێت و تاوەکو ئەوە نەکرێت کۆبوونەوە ناکرێت، لیژنەکان پێکنەهاتوون، ئەوانەی دەوام دەکەن لە پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکانیان یان پێشوازییە لە میوان”.
لە ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام هەتا ئێستا پارتە سیاسیەکان ڕێکنەکەوتوون بۆ پێکهێنانی کابینەی دە.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
کابینەی دەیەم
