خوێندراوەتەوە: (1.4K)
پێدەچێت پێشبینی هەمووان بۆ گەڕانەوەی زێدان بۆ سەر کورسی یەدەگی ڕاهێنەر نزیک بێتەوە، چونکە ئەفسانەی فەرەنسی دووپاتی کردەوە کە بەم نزیکانە دەست بە کاری ڕاهێنەرایەتی دەکاتەوە.
لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، زیدان ڕایگەیاندووە کە بەم زووانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی، بەڵام بەبێ ئەوەی ناوی یانەکە یان هەڵبژاردەکە ئاشکرا بکات کە بەڕێوەی دەبات.
زۆرێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە زیدان دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی فەڕەنسا دوای ڕۆشتنی دیدیە دیشامپ دوای مۆندیالی ٢٠٢٦.
