خوێندراوەتەوە: (0)

زاوا و برازای نوری مالیكی، لەبارەی سەردانەكەی ئەمڕۆیان بۆ هەولێر، ئاشکرایدەکات، سەردانەکە لەسەر داوای مەسعود بارزانی بووە.

یاسر مالیكی، شەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە” ئەمڕۆ بانگهێشتنامەیەكی دواخراومان بەجێهێنا لەلایەن بەڕێز بارزانی بۆ بەڕێز مالیکی بۆ سەردانیكردنی هەرێمی کوردستانی عێراق.”

وتیشی” گفتوگۆکانمان تایبەت بوو بە تەواوكردنی شایستە دەستورییەکانی دوای هەڵبژاردنەکان، سەبارەت بە تایبەتمەندی کاندیدەکان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکەو میکانیزمی هەڵبژاردنیان بۆ ئەو پۆستانە بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد، بەبێ ئەوەی باسی ناوی كاندیدەكان بکەین.”

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەردوو سەرکردە دیدگایەکی هاوبەشیان هەبوو سەبارەت بە گرنگی پاراستن و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی و پێداچونەوە بە یاسا و میکانیزمە پێویستەکان بۆ دروستکردنی واقیعێکی سیاسی و ئیداریی نوێ کە تێیدا هەوڵی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق یەكبخرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ١١ی ١١ی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و لیستەکەی نوری مالیکی یەکێک بوو لە لیستە سەرکەوتوەکانی هەڵبژاردن.

زاواكەی مالیكی

هەڵبژاردنی عێراق

نوری مالیکی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 1,815 📊 Click Here