خوێندراوەتەوە: (1.5K)

میدیای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی ئەلابا نوێ ناکاتەوە و چاوەڕێی ڕودیگەر دەکات تا بزانێت ئاستی بەرەو کوێ دەچێت.

داڤید ئالابا بەهۆی دابەزینی ئاستی دوای پێکانەکەی لە ئەژنۆیدا، سەرەڕای پێزانینی یانەکە بۆ هەوڵ و پیشەگەرییەکەی، گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.

ڕیال مەدرید چاوی لەسەر ڕودیگەر دەبێت، بەو پێیەی ڕەنگە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژ بکرێتەوە سەرەڕای کێشە تەندروستییەکانی، بە لەبەرچاوگرتنی مانەوەی تواناکانی.

ڕیال مەدرید ڕەنگە لە هاویندا بەدوای بەرگریکارێکی نوێدا بگەڕێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری، بەتایبەتی دوای کێشەی پێکانی کە میلیتاو و ئەلاباو ڕودیگەری گرتۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 915 📊 Click Here