خوێندراوەتەوە: (1.3K)
رۆژنامەیTheAthleticFC بڵاویکردۆتەوە، مووچەی ڤینیسیۆس جونیۆر دوای پێدانی باج تێیدا 18 ملیۆن یۆرۆیەو یاریزانەکە داوای زیادکردنی کردووە.
یانەی ڕیال مەدرید پێشنیاری 20 ملیۆن یۆرۆی بۆ کردووە، بەڵام بریکارەکانی یاریزانەکە ڕەتیانکردەوە.
بە پێی زانیاری سەرچاوەکە، ئۆفەری بەرامبەر لەلایەن بریکارەکانی یاریزانەکەوە 30 ملیۆن یۆرۆ بوو بۆ هەر وەرزێک کە مووچە و پاداشتی ئاست و پاداشتی نوێکردنەوەشی تێدابوو.
ئەوان دەیانەوێت گرێبەستێکی مێژوویی لەگەڵ یانەکەدا هەبێت.
