خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز” لە راپۆرتێكدا دەڵێت” عێراق نزیكە لە رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە بۆ تورکیا”.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوە بڵاوی کردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی سەرەتایی دەربڕیوە لەسەر پلانێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتیش کە لە هەرێم کار دەکەن، بە شێوەیەکی کاتی رەزامەندیان پیشانداوە.

بەوتەی سەرچاوەیەک کۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی کوردستان وتووێژەكان چڕتر بوونەتەوە و لە ڕێککەوتنێکی نزیك بونەتەوەو هەمو لایەكیش نەرمی دەنوێنن.

وەك رۆیتەرز ئاماژەی پێكردوە حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە گەیاندنی لانیکەم ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە سۆمۆ، لە کاتێکدا ٥٠ هەزار بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی دەهێڵێتەوە، هەروەها بۆ هەر بەرمیلێک کە دەفرۆشرێت، ١٦ دۆلار دەخرێتە سەر هەژمارێکی ئەمانەت و بە شێوەیەکی ڕێژەیی بەسەر بەرهەمهێنەراندا دابەش دەکرێت و داهاتی ماوەش بۆ سۆمۆ دەبێت.

هەناردەی نەوت

ئابووری

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 1,730 📊 Click Here