خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وتبەێژی دەمپارتی ڕایگەیاند” دەبێت هیچ شتێک سەبارەت بە سەردانەکەی ئیمڕاڵی و پڕۆسەی ئاشتی بە نهێنی نەبێت و ئاشکرابکرێت.”

عیشەگوڵ دۆغان، لە نوێترین لێدوانیدا باسی لەوەکرد، کە نابێت پرۆسەکە بۆ دەنگۆ و قسەڵۆک بە کراوەیی بهێڵدرێتەوە و هەموو دانیشتنەکانی کۆمیسیۆن کە تا ئێستا کراون، دەتوانین بە شێوەیەکی کراوە لەسەر ماڵپەڕی پەرلەمان بیبینین.

وتیشی” ئێمە بۆ قۆناغی دووەم لە دڵی وەرچەرخانێکی مێژووییداین. دەبێت هەموو پارتە سیاسییەکان لەمەودوا بۆ دیموکراتیکبوون پێکەوە کار بکەن، دەبێت لەسەر ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە هەموو تورکیاوە هەیە، هەڵوێستێکی هاوبەش هەبێت. دەبێت ئێمە بۆ دادپەروەری، دیموکراسی، برایەتی و یەکسانی، ئەم دۆخە نەگەڕاوەیە بە پێداگری و ئازایەتییەکی سیاسییەوە دەرببڕین.”

سەبارەت بە سەردانەکەی پەرلەمانیش، وتی” سێ ئەندام چوونە دوورگەی ئیمڕاڵی و لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆبوونەوە، دەبێت ئەو کۆنووسانەی کە لەلایەن هەر سێ ئەندامەکەوە واژۆ کراون، بە ئاشکرا لە کۆمیسیۆندا بخوێنرێنەوە دەبێت هیچ شتێک بە نهێنی نەمێنێتەوە.”

وتەبێژەکەی دەم پارتی کە هەموو دەقی گفتوگەکە رێگای پینەدراوە بڵاوبکرێتەوە تەنها ئەم پوختەیە نەبێت

پوختەی کۆبوونەوەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە کۆبوونەوەکەدا خوێندرایەوە، بەم شێوەیەیە:

“لە کۆبوونەوەکەدا ئۆجەلان رایگەیاندووە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بە قسەکانی خزمەتێکی گەورەی بە سیستمی 100 ساڵەی پەیوەندیی تورک و کورد کردووە و ئازایەتییەکی کەموێنەی لە مێژووی کۆماردا نیشانداوە و سوپاسی کردووە. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەربڕیووە بۆ ئەو بوێرییەی لە پرۆسەکەدا نیشانیداوە.”

ئۆجەلان: لەسەر بەڵێنەکانی خۆمم

“عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاندووە کە لە سەرەتای پرۆسەکەوە لەسەر ئەو بەڵێنانە بووە کە داویەتی و ئەگەر هەلومەرج لەبار بێت، توانای تیۆری و کرداری هەیە بۆ جێبەجێکردنی. بە درێژی باسی لە پاشخانی مێژوویی کردووە و جەختی لە گرنگیی برایەتیی تورک و کورد کردووەتەوە.”

هەڵوەشاندنەوەی هەموو پێکهاتەکانی پەکەکە

“عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاندووە، وازی لە شێوازی چەکداری هێناوە و شێوازی سیاسیی گرتووەتەبەر. بانگەوازی 27ی شوبات بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو پێکهاتەکانی پەکەکە و دانانی چەک لەلایەن کۆمەڵگەوە پێشوازیی لێکراوە و خەڵک چاودێریی ئەم پێشهاتە دەکات و خۆی لە سووریا و عێراقیش کاریگەریی هەیە.”

لەم خاڵەدا، دوای ئەوەی فەتحی یڵدز بەبیریهێنایەوە کە لە دۆسیەی سزادانی عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا پارێزەری خانەوادەی شەهیدان بووە، ئۆجەلان گوتوویەتی، “من لەسەر ئەو بەڵێنانەم کە لەو پرۆسەیەدا داومن کە بە تەوقەکردنی دەوڵەت باخچەلی دەستیپێکرد.”

“گیانلەدەستدانی هەر سەربازێک تراژیدیایە”

“دوای ئەوەی حوسێن یایمان رایگەیاندووە کە بە هەستیاریی خانەوادەی شەهیدانەوە هاتووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان گوتوویەتی، گیانلەدەستدانی هەر سەربازێک بۆ ئەو تراژیدیایە، هەرگیز پێی دڵخۆش نەبووە و پێویستە گەنجان بەو شێوەیە نەمرن. هەروەها گوتوویەتی، پێویستە بە دڵنیاییەوە لە تورکیا و ناوچەکە چارەسەرییەک بدۆزرێتەوە و نیگەرانیی خۆی بۆ هێرشەکەی سەر کۆمپانیای توساش دەربڕیووە (رۆژی 23ـی تشرینی یەکەمی 2024، دوو گەریلا هێرشیان کردە سەر کۆمپانیای توساش بۆ بەرهەمهێنانی چەک، دوای خۆتەقاندنەوەیان پێنج کەس کوژران).”

هەروەها “پێی گوتراوە، بەکارهێنانی زمانی سەردەمی پێش لۆزان و 1924 پرۆسەکە ژەهراوی دەکات.”

داوای بانگەوازێکی نوێی بۆ سووریا لێکراوە

“لە کۆتاییدا، لە کاتی چۆڵکردنی ناوچەی زاپدا، بوونی چەک بە دەستی ئەندامانی رێکخراوەکەوە لەنێو رای گشتیدا تووڕەیی دروستکرد و دەرکەوت پەکەکە بە تەواوی پابەندی بانگەوازەکە نەبووە. پێی گوتراوە کە پێویستە هەسەدە پابەندی رێککەوتنی 10ی ئادار بێت و پێویستە بانگەوازێکی نوێ بۆ سووریا بکات.”

پێویستە پەکەکە نەک تەنیا چەکی دەستی، بەڵکو لە رووی هزریشەوە چەک دابنێت

“پێی گوتراوە کە ئەم دەوڵەتە دەوڵەتی هەموومانە و کاتێک دەگوترێت ‘چەک دابنێن’ هەموو پێکهاتەکانی پەکەکە دەگرێتەوە. تێبینی کراوە کە پەکەکە ئەو هێزانەی لە عێراق دەیانکشێنێتەوە، دەیاننێرێت بۆ سووریا و ئەمەش ناکۆکی لەگەڵ لێدوانەکانی پێشوودا دروست دەکات. لە بەرامبەردا ئۆجەلان رایگەیاندووە، ‘پێویستە پەکەکە نەک تەنیا چەکی دەستی، بەڵکو لە رووی هزریشەوە چەک دابنێت.”

فەتحی یڵدز: ساڵێکە هیچ شەهیدێک نەدراوە

“فەتحی یڵدز رایگەیاندووە، تەنانەت لەو کاتانەی هەواڵی شەهید دەهات، هیچ کەسێک جامی دراوسێ کوردەکەی نەشکاندووە و سەرەڕای ئەو هەموو ئازارە، هەرگیز دوژمنایەتیی کورد و تورک دروست نەبووە.”

“لەسەر پرسیارەکانی حوسێن یایمان سەبارەت بە سووریا، ئۆجەلان گوتوویەتی، پێویستە لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە و بەتایبەتی لە سووریا زۆر وریابن و بۆ سووریا پشتگیری لە سیستمی یەکگرتوو دەکات.”

“گوتوویەتی، لەم جوگرافیایەدا تورک بەبێ کورد و کورد بەبێ تورک ناژین. هەروەها رایگەیاندووە، لە ساڵی 1995ـەوە وازی لە بیری سۆسیالیزمی هێناوە و گۆڕانی هزری پرۆسەیەکی بەئازارە، بەڵام هەر جارە و یەکێک ئەم هەوڵەی تێکداوە. گوتوویەتی، ئەمە کاریگەریی هەبووە لەسەر بەئەنجام نەگەیشتنی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئۆزال، دەمیرەل و ئەربەکان لە ساڵی 1993ـەوە تاوەکو ئێستا.”

“مەزڵووم عەبدی دەناسیت؟”

“کاتێک پرسیاری لێکراوە ‘فەرهاد عەبدی شاهین دەناسیت؟’ ئۆجەلان گوتوویەتی، کەسێکی نزیکی خۆیەتی. کاتێک گوڵستان کڵچ کۆچیگیت پرسیویەتی ‘زۆر تەندروست دەبینرێیت، ئایا هیچ شتێکت هەیە لەبارەی مافەکانی ژنانەوە بیڵێیت؟’ ئۆجەلان سڵاوی خۆی گەیاندووە.”

دەمپارتی

پڕۆسەی ئاشتی

پەکەکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 2,557 📊 Click Here