خوێندراوەتەوە: (1.4K)

دووشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند” وڵاتەکەی بەرگری لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڵکشانێکی سەربازی روسیا.”

دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ بەڵێنیدا بەرگری لە پۆڵەنداو دەوڵەتانی باڵتیک (ئەوروپای رۆژهەڵات) بكات لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڵکشانێکی چاوەڕوانكراو لە مۆسکۆوە، ئەوەش دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا ئاسمانی ئیستۆنیایان بەزاند.

لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا سەبارەت بە بەشداریی واشنتۆن لە بەرگریکردن لە یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڵكشانێكی سەربازی روسیا، ترەمپ وتی” بەڵێ دەیکەم، دەیکەم.”

ئەمە لە کاتێکدایە کە پۆڵەندا کە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە، پێشتر رۆژی شەممە رایگەیاند” فڕۆکەی پۆڵەندی و هاوپەیمانەکانی بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بڵاوەپێكردووە، دوای ئەوەی روسیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر رۆژئاوای ئۆکرانیا لە نزیک سنوری پۆڵەندا ئەنجامدا.”

دۆناڵد ترەمپ

ئەمریکا

ناتۆ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 98 Today: 218 📊 Click Here