سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی توند لە حەماس دەکات و دەڵێت” ئەگەر حەماس پاپەندی ڕێککەوتنی ئاگربەست نەبێت لە ناویان دەبەین.”
دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، باسی لەوەکرد، حەماس ئێستا لاوازەلە چاو رابردودا، بەتایبەت لە دوای شەڕی ١٢ رۆژەی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئیدی ئێران پاڵپشتیان ناکات و پێناچێت ئێران بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی حەماس.
وتیشی” دەرفەتێک دەدەنە حەماس بۆ ئەوەی بتوانێت بەڵێنەکانی بباتەسەر و ئەگەر بزانن حەماس پابەند نابێت بە تەواوەتی لەناوی دەبەن.”
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هێزەکانی ئەمریکا بەشداری لە هیچ کردەوەیەکی سەربازی دژی حەماس ناکەن و لەبارەی بەڕێوەبردنی ئیدارەی غەززەشەوە دەیان وڵات رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیرکردنی غەززە.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند” ئەگەر حەماس هێرش بکاتە سەر هێزەکانیان لە غەززە، ئەوا بزووتنەوەکە باجێکی قورس دەدات.” دەشڵێت، بە خۆشی لە پەیامەکە تێنەگەن، بە رێگەیەکی قورس پێیان دەڵێن.
ئەمریکا
حەماس
ئیسرائیل
