خوێندراوەتەوە: (1.6K)

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاریدا کۆتایی بە کارەکانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق بهێنێت و حکومەت لە ئێستدا “کاربەڕێکەرە”.

دوو شەممە، ١٧ تشرینی دووەن ٢٠٢٥، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە حکومەتی خولی پێنجەمی هەڵیژاردن و ڕایگەیاند “دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لە دەسەڵاتی تەواوەوە دەگۆڕدرێن بۆ دەسەڵاتی سنووردار لە بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەدا، وەک بڕیار و کاری بەپەلە کە ناتوانرێت دوابخرێن، حکومەت دەسەڵاتی نابێت لە واژۆکردنی پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، بەستنی ئەو گرێبەستانەی کە کاریگەرییان لەسەر لایەنە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی وڵات هەیە”.

“پێشنیازکردنی ڕەشنووسی یاساکان، گرێبەستکردنی قەرز، دانان یان دەرکردنی بەرپرسان لە پۆستە باڵاکانی دەوڵەت، یان داڕشتنەوەی وەزارەت و دەستەکان” ئەمانەش چەند کارێکی دیکەن کە حکومەت لە ئێستادا ناتوانێت بیکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ١١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، و ئێستا عێراق لە چاوەڕوانی دامەزراندنی حکومەتی نوێدایە، هەرچی پەیوەندی بە پۆستی سەرۆک کۆمارەوە هەیە، بە بڕیاری دادگا وەک خۆی دەمێنێتەوە، تا دوای پێکهێنانی حکومەت و کۆبونەوەی پەرلەمان.

حکومەتی عێراق

خولی شەشەم

پەرلەمانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 175 Today: 664 📊 Click Here