لە یەکەم لێدوانی گشتیدا سەبارەت بە ڕوبێن ئامۆریمی ڕاهێنەر لەم وەرزەدا، سێر جیم ڕاتکلیف، هاوبەشی خاوەنی یانەی مانچستەر یونایتد، باسی لە ئاستی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لەسەر بنەمای درێژخایەن هەلسەنگاندنی بۆ بکرێت نەک ئەنجامی دەستبەجێ.
ڕاتکلیف وتی: باشترین وەرزی خۆی نەبووە، ئەمۆریم دەبێت لە ماوەی سێ ساڵدا بیسەلمێنێت کە ڕاهێنەرێکی گەورەیە، ئەوە هەڵوێستی منە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژنامەنووسان هەندێکجار لێیان تێناگەم. ئەوان سەرکەوتنی شەوانەیان دەوێت. پێیان وایە وەک سویچی ڕووناکی وایە؛ تۆ دەیگێڕیتەوە و سبەی هەموو شتێک پەمەیی دەبێت”.
ملیاردێرە بەریتانییەکە لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەی یونایتد دیدگایەکی درێژخایەن پەیڕەو دەکات و دەڵێت: ناتوانیت یانەیەکی وەک مانچستەر یونایتد بە کاردانەوەی ئەژنۆ لێدان بەڕێوەببەیت لەسەر بنەمای ڕۆژنامەنووسێک کە هەموو هەفتەیەک لە ڕێڕەوەکە دەچێتە دەرەوە.
