خوێندراوەتەوە: (1.1K)
خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەکات ودەڵێت “زیانێکی گەورە “.
عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی دوای قسەکانی ترەمپ لە دانیشتنی نەتەوەیەکگرتوەکان، دژایەتی دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکای کرد و وتی:” خەسارەکانی ئەو جۆرە وتووێژانە قەرەبوو ناکرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی ئەمریکی پێشتر دەرئەنجامی ئەو جۆرە وتووێژانەی دیاریکردووە.
ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە لە وتارێکدا کۆماری ئیسلامیی بە “گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر جیهان” ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ئێران هەرگیز ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
ئێران
ئەمریکا
ئیسرائیل
