خوێندراوەتەوە: (1.6K)

هەینی ٣ی تشرینی یەکەم سەرکردەیەکی حەماس ئاشکرایدەکات، پێسویستیان بە ماوەیەک هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەزە.

سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە” حەماس هێشتا بەردەوامە لە ڕاوێژکارییەکان سەبارەت بەو پلانەی ترەمپ کە پێشکەشی بزوتنەوەکە کراوە، هەروەها نێوەندگرانی ئاگادارکردوەتەوە کە ڕاوێژکارییەکان بەردەوامن و ماوەیەکی دەوێت.”

هاوکات، دۆناڵد ترامپ لەم دواییانەدا پلانی خۆی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە ڕاگەیاند کە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە پەسەند کرا، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی توندیشی لە حەماس کردوە و دەڵێت” حەماس دەبێت بە کۆتایی هاتنی شەڕ ڕازی بێت ئەگەر نا ئەوە بارودۆخ خراپتر دەبێت.”

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی سێ بۆ چوار ڕۆژی بە حەماس دا تا ئەو پلانە قبوڵ بکات.

حەماس

غەزە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 1,622 📊 Click Here