خوێندراوەتەوە: (862)

لەگەڵ ڕاگرتنی شەڕ و دەرکەوتنەوەی چەکدارەکانی حەماس لە کەرتی غەزە دەستیانکردوە بە کوشتن و پاکتاوکردنی نەیارە سیاسییەکانیان کە دەمێکە لەگەڵ ڕاوەستاندنی شەڕدا بوون لە ناوچەکەیان.

بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان، بڵاویانکردەوە” چەکدارانی حەماس دەستیان کردوە بە کوشتنی چەکدارانی ئەو گروپانەی دژایەتیان دەکەن کە ئەوانیش هەر یەک لە یاسر ابو شاباب و دغمشن، حەماس بە تەواوی دەستیکردوە بە پاکتاوکردنیان بە جۆرێک ٤٨ کاتژمێری ڕابردودا ژمارەیەکی زۆری چەکدار کوژراون.”

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو گروپانە حەماس دەستیکردوە بە کوشتنیان لە شەڕێ غەزەدا، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی غـەزە هێزێکی دروستکردووە بۆ پاراستی کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان و کۆنتڕۆڵ کردنی بازاڕ و نرخی کاڵا، ئەو هێزە زۆربەی گەنجن لەگەڵ عەشیرەتەکان تەنسیقیان هەیە.

حەماس بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو گروپانە مەترسیدارن و بونەتە هەڕەشە هەر بویە سەرجەم لایەنەکان بێدەنگ بەرامبەری و تاکە لایەن کە باسی لێوەکردوە مەحمود عەباس، سەرۆکی حکومەتی فەڵەستینە ئەویش دوور لە وتنی ڕاستییەکە دەڵێت” ئەوەی لە غەزە ڕوودەدات تەنها شەڕی ناوخۆیە لە نێوان عەشیرەتەکان.”

لەلای خۆشیەوە، دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسـرائیل پێشنیازی بۆ سوپا کردووە لە سەربازگەیەکی داخراوە لە نزیک سنووری غـەزە ئە چەکدارانی کە هاوکاری سوپای ئیسرائیل بوون بگوازرێنەوە تا دۆخەکە ئارام دەبێ بەڵام سوپا ئەو کارەی ڕەت کردوەتەوە و بە مەترسی وەسفی کردون، ئەمەش کارەکەی حەماسی ئاسانتر کردوە.

میدیاکان دەڵێن” ئەوەی حەماس ئەنجامی دەدات بۆ ئەوەیە کە زیاتر دەسەڵات و هەژموونی لە غەزە بسەپێنێت و سەرجەم نەیارەکانی پاکتاوبکات.”

حەماس

غەزە

ئیسرائیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 161 Today: 1,608 📊 Click Here