خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەبارەت بە ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێدا دەلێت” تۆمەت و چەواشەکاریەکانی دەزگای پاراستنی پارتی رەتدەکەینەوە.”

جەوهەر محێدین هەركی، پێنجشەممە ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بڵاویکردەوە” سەبارەت بە درۆ و ناڕاستی دەزگا بەدناوەکەی پاراستنی پارتی، لێرەوە سەرلەبەری ئەو تۆمەت و چەواشەکاریانە ڕەت دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین، تۆمەت و چەواشەکاریەکانی دەزگای پاراستنی پارتی ناتوانێت ڕووی ڕەشی خیانەتەکانیان و فرۆشتنی خاک و کوشتنی ڕۆڵەی کورد سپی بکەنەوە.”

وتیشی” هەر لێرەوە پێیان دەلێین بە ئەشکەنجەدان و ئازاردانی تاکی کورد و هێنانیان بۆ سەر شاشەی تەلەفیزیۆن و هەڵبەستنی درۆ و بوختان، ناتوانن بڕوا بە خەڵکی کوردستان بهێنن، چونکە گەلی کورد ئاشنا و شارەزای پیلان و درۆکانیانە.”

هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە” داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دەکەین بۆ ڕاستی و دروستی درۆکانی دەزگای پاراستن داوای بەڵگەی پێویست بکەن نەک باوەڕ بە چەواشەکاریەکانیان بکەن ، هەردادگایەکی نیودەوڵەتی بێلایەن هەبێت ئامادەین بێینە دادگا با هەموو خەلکی کوردستان بزانێت کێ لەسەر حەقە، هەموو جیهانیش بزانێت کە هێنانە سەرشاشەی گەنجێکی هەرکی و ئەوەی ناچارکراوە بیڵێت، هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە.”

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەسەر ڕووداوەکانی گوندی لاجان و شارۆچکەی خەبات لە پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە، کە تێدا هاتووە” لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی لەپشت گرژییەکانی گوندی لاجانەوە بوون و ئەو لایەنانە ویستوویانە دامەزراوەکانی حکومەت بسووتێنن و تەقینەوە بکەن”.

هەر لەو ڕاگەیەندراوە، ڤیدۆی کەسێکی تێدایە کە دان بە کۆمەڵێک تاوان دەدات و هەبوونی دەستی دەرەکی دەدات لەو ڕووداوانەی ڕۆژانی ڕابردوو لە گوندی لاجان ڕوویاندا.

ماوهی نزیكهی ههفتهیهكه دانیشتوانی گوندهكانی دهوروبهری ههولێر خۆپیشاندانیان دهستپێكرد و داوایانكرد ئهو پاڵاوگه نایاساییانه دابخرێن یاخود ئهو كهسانهی لهوێ كاردهكهن خهڵكی گوندهكان بن و دایانبمهزرێنن، بەڵام هەر زوو ئەو بابەتە کێشەی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە توند وتیژی ڕوویداو چەند کەسێک تێدا کوژرا.

جەوهەر هەركی

گوندی لاجان

خۆپیشاندانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 2,557 📊 Click Here