خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ڕاوێژ ئێمە وەک ڕێکخراوی خۆبەخشی سیاسی کاردەکەین بۆ زامن کردنی مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیانی کورد خۆبەخشانە لەپێناو بەدەست هێنانی ئازادی و وەک دەنگێکی بەرزی ناڕازی لە دەرەوەی نیشتیمانەکەمان تێدەکۆشین بەرخۆدان دەکەین و ئامانجمان کۆتایی هێنان بە ستەم و نادادی و کپ کردنی دەنگی ئازادە لەژێر سیتمێکی داپڵۆسێنەردا بە پێچەوانەی ئۆپۆزیسیۆنێکی ساختەی دروستکراوی دەسەڵات کە کار لەسەر پەکخستنی ئەو ئامانجانە دەکەن و درێژە پێدەری و تەواوکەری سیستەمەکەن و مەترسیدارترین کار کە لە پێشینەی کارەکانیان دەستی بۆ دەبەن فرۆشتن و بێ هیواکردنی دەنگی دەنگە ناڕازیەکان بووە لە پێناو بە دەست هێنانی پلە و پۆست و وەزارەت لە سەفقەی ژێر بەژێر دا لەگەڵ لایەنێکی دەسەڵات، هەروەک لە ماوەکانی ڕابردوو بینیمان ! شاسواری دامەزرێنەری جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەک زیندووترین نموونەی نوێ !تا ئێستا تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە کوردستان هیچ دەستکەوتێکیان نەبووە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنە ساختەچیەکانەوە لە ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسێکی بە ناهەق زیندانی کراوەوە تا زامن کردنی مافە سەرەتاییەکانیان، کاری ئێمە لێرە قورسە بەرخۆدانی ئێمە بەرامبەر دەسەڵات و دەسەڵاتە لە پێستی ئۆپۆزیسیۆن، بەڵام ئێمە بە خۆبەخشی دەستمان پێ کردووە و خۆبەخشانە بەردەوامین چاوەڕوانی ئێمە وەک ڕێکخراو چالاکوانانی بەریتانیا بۆ تاکە دەسکەوتێکە کە ئازادی و ڕزگاری میللەتێکە لەژێر ئەو سیستەمەدا و هۆشیارکردنەوەی تاکەکانمانە و دەرخستنی ڕووی ڕاستی سیاسیەکان و نهێنیەکانی پشت پەردەی شانۆی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتە…!

By Razhan Ahmed

من ڕاژان ئەحمەد بەکالۆریۆسم هەیە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای ناونیشان. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Nawnishan's website.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 58 Today: 338 📊 Click Here