خوێندراوەتەوە: (1.6K)

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردوە ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای نەینەوا کرایە پشوو.

ئیدارەی پارێزگای نەینەوا، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەهێزەی ڕووی لە عێراق کردوە و زیاد بوونی مەترسی دوامی خوێندنگەکان ڕادەگیرێت.”

ئەمە لە کاتێکدایە، دەستەی کەشناسی عێراق، هۆشداری توند دەدات بەوەی شەپۆلی بارانبارین دەستی پێکردوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر وڵات دەبێت، هەروەها ئەگەری ڕوودانی هەر خاڵەتێکی نەخوازراو هەیە بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکە.

لە ئێستادا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردوە لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بارانبارین دەستی پێکردوە، لە عێراقیش شەپۆلەکە بە بەهێزی دەستی پێکردوە.

کەشوهەوا

پلەکانی گەرما

بارانبارین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,846 📊 Click Here