خوێندراوەتەوە: (1.5K)

وەزیری ئاوادانکردنەوەی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندوە، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلول لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دەنێردرێت.

سێ شەممە، ١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، بە میدیای نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستانی وتوە، ڕۆژی دووشەممە لە کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ سودانی و تەیف سامی، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی ئەیلول دراوە، بە قسەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئەمڕۆ یان سبەی ١٢٠ ملیارەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەنێردرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارای عێراق.

کۆبونەوەکە، بەنگین ڕێکانی و فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق تیایدا بەشداربوون.

ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥داین و تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرنەگرتوە.

هەرێمی کوردستان

مووچەی مانگی ئەیلول

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 427 📊 Click Here