خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی دێرحەفەر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیپێکردەوە.

سه ڕچاوه یه ک له هێزه کانی سوریای دیموکرات به ئاژانسی شه فه ق نیوزی ڕاگه یاند” گرووپه کانی سه ڕ به حکومه تی سوریا دوو هێرشی هاوکات له دژی دوو خاڵی سه ڕبازی هێزه کانی سوریای دیموکرات به به کارهێنانی دوو فڕۆکه ی بێفڕۆکه وان ئه نجامدا، که له ئه نجامدا سێ چه کدار برینداربوون و پێکدادانی پەرشوبڵاوی له ناوچه که ڕوویدا”.

هەر لەو پێوەندییەدا بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزەکانی وەزارەتی بەرگری بۆ سەر گوندی زوبەیدە لە لادێی دێرحەفەر، چوار منداڵ بریندار بوون.

شەوی ڕابردوو، دووشەممە، گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، شایەتی شەڕ و پێکدادانی توندوتیژ بوون کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە هێزەکانی حکومەتی سوریا کوژران و برینداربوون.

هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوای هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی سوریا، تەرمی بریندارەکان و دیلەکانی “گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا”یان ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد.

ئاسایش ڕوونیشیکردەوە، ئەو گروپانە هێرشی ڕاستەوخۆیان کردە سەر پێگەکانیان لە گەڕەکی شێخ مەقسود، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی پێکدادان کە لە ئەنجامدا کوژراو و بریندار و گرتنی هێرشبەرەکان لێکەوتەوە.

جەختی لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بە “جێبەجێکردنی ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی دانیشتوان، بەرگریکردن لە ناوچەکە لە چوارچێوەی مافی بەرگری شەرعی لەخۆ، و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە گەڕەکەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا”.

هەسەدە

رۆژئاوای کوردستان

شەڕع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 915 📊 Click Here