خوێندراوەتەوە: (937)

هاوڵاتییەکی بەغدادی ، سەرخۆش بووە و لەناو ماڵەکەیاندا تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کرد و بەهۆیەوە کچەکەی کوژرا و هاوسەر و کوڕەکەی برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکیان بڵاویان کردووەتەوە کە” شەوی رابردوو پیاوێک به ناوی (و. ع. م. ک.) له دایکبووی ساڵی ١٩٨٩، که کاری کرێکار دەکات و له گه ڕەکی ئه لسەلام لە بەغدا دەژی سەرخۆش بووە و تەقەی لە خێزانەکەی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕووداوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی کچەکەی کە لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٢یە و هەروەها بووەتە هۆی برینداربوونی هاوسەرەکەی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣ و برینداربوونی کوڕەکەی کە لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٦”.

ڕوونیشیکردەوە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی یەرموک، هاوکات هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدەری ڕووداوەکەیان دەستگیرکردووە و ڕێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەری گرتووەتەبەر”.

تەقە

گیان لەدەستدان

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 2,399 📊 Click Here