خوێندراوەتەوە: (1.0K)

رۆژی ٢١ی ئەم مانگە عەبدوڵا پەشێو شاعیری دیاری کورد لە هێلسنكی پایتەختی فینلاند دەرکەوت کە بەشێک لە شیعرەکانی وەردەگێڕدراونەتە سەر زمانی فینلەندی.

لە هێلسنکی پایتەختی فینلاند یەکەمین دیوانی شیعری شاعیری گەورەی کورد عەبدوڵڵا پەشێو بە ناوی (عەشقێکی خۆڕسک) چاپ و بڵاوکرایەوە کە ژمارەیەک لە شیعرەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فینلاندی.

فێستیڤاڵەکە لە هۆڵی ناوەندی کلتووری کایسا بە ئامادەبوونی نوسەر و شاعیران و کەسایەتییە دیارەکان بەڕێوەچوو.

په‌شێو ساڵی ١٩٤٦ له گوندی بێركۆت نزیك شاری هه‌ولێر لە دایکبووە، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له ئه‌ده‌بیاتی كوردی كه له‌باره‌ی ژیانی شاعیر و نوسه‌ری گه‌وره‌ی كورد پیره‌مێرد نوسیویه‌تی، جگه له زمانی كوردی هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ڕوسی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی ده‌زانێت و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شیعری و وه‌رگێڕانه.

هەروەها پەشێو ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و باوکی دوو کچن.

کلتور

عەبدوڵا پەشێو

دیوانە شیعر

عاشقێکی خۆڕسک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 1,655 📊 Click Here