خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئاشکرای دەکات کە ” لە ئێستادا حەماس ناتوانێت چەک دابنێت”، و دەڵێت” پرسی داماڵینی چەک پرسێکی فراوانە و پێویستە گرووپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینیش بگرێتەوە”.

محەمەد نەزال ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند” گروپەکەیان لە قۆناغی گواستنەوەی هێزدا ئامادە دەبێت کە تیایدا غەززە لەلایەن حکومەتێکی تەکنۆکراتی فەلەستینیەوە بەڕێوەدەبرێت و بزووتنەوەکەیان دەسەڵاتی ئاسایشی کەرتی غەززە رادەست ناکات و ئێستا ئەو گروپە ناتوانێت پابەند بێت بە چەکداماڵین”.

ئەو بەرپرسە باڵایەی بزووتنەوەی حەماس کە ڕایگەیاندووە کە “پێویستە هەڵبژاردنەکان دوای قۆناغێکی ئینتقالی بەڕێوەبچن”، زیادی کرد: پرسی داماڵینی چەک پرسێکی فراوانە و پێویستە گرووپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینیش بگرێتەوە و لە ئێستادا ناتوانێت بە دڵنیاییەوە بڵێت کە ئەو گرووپە چەکەکانیان دادەنێن.

ناوبراو وتیشی” بوونی هێزەکانی حەماس لە شوێنی ڕووداوەکە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان لە دز و گرووپە چەکدارەکان”.

لە بەرامبەر لێدوانە نوێیەکانی ئەو بەرپرسەی حەماس، نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند” وڵاتەکەیان پابەندە بە رێککەوتنی ئاگربەست و بەردەوامیشە لە پابەندبوون و جێبەجێکردنی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا”.

نووسینگەی نەتەنیاهوو، لە لێدوانێکدا بۆ رۆیتەرز دەڵێت “بڕیار بوو حەماس لە قۆناخی یەکەمدا هەموو بارمتەکان ئازاد بکات. وا دەرنەچوو. حەماس دەزانێت تەرمی بارمتەکانمان لە کوێن. بەپێی ئەو رێککەوتننامەیەش بێت، دەبێت حەماس چەک دابنێت. نە ئەگەر، نە بەڵام. ئەوان ئەوەشیان نەکردووە. پێویستە حەماس پابەند بێت بە پلانە ٢٠ خاڵییەکە، ئەگینا کاتیان لەبەردەستدا نامێنێت.”

حەماس

ئیسرائیل

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 278 📊 Click Here