خوێندراوەتەوە: (1.2K)

رۆژنامەی (SPORT)بڵاویکردۆتەوە،بەرشەلۆنە بڕیاریداوە گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێ نەکاتەوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی توانای جەستەیی و نەتوانینی فشاکردن بەهەمان خێرایی هاوڕێکانی،بۆیە وەرزی داهاتوو بەردەوام نابێت.

هەروەها چارەنووسی لیڤاندۆڤسکی ئێستا لە نێوان دوو بژاردەدا هەڵواسراوە: وازهێنانی هەمیشەیی یان بەردەوامبوون بۆ ماوەی یەک دوو ساڵێکی دیکە لە یاریگادا.

خێزانەکەی بە تایبەت هاوسەرەکەی پێیان باشە لە کەتەلۆنیا بمێنێتەوە، بەڵام یاریزانەکە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە.

لە ئێستادا کەس ناتوانێت پێشبینی شوێنی داهاتووی بکات، هەرچەندە بە تەواوی ئۆفەرەکانی خولە عەرەبییەکانی ڕەتکردووەتەوە، پێی باشترە لە ئەوروپا بمێنێتەوە ئەگەر بڕیاری بەردەوامبوونی بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,931 📊 Click Here