خوێندراوەتەوە: (1.7K)

ڕیال مەدرید بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر دەکاتەوە، کە گرێبەستی ئێستای لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت.

بڕیارەکە لەسەر بنەمای ئاست و پابەندبوون نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای ڕێکارەکانی کارکردنی یانەکەیە.

ئەم دۆخە لەم چەند ساڵەی دواییدا باو بووە لەگەڵ یاریزانانی سەروو 32 ساڵ، کە گرێبەستەکانیان لەگەڵ ڕیال مەدرید بە وردی لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێت و وەرز لە دوای وەرز نوێ دەکرێتەوە ئەگەر پێویست بکات.

ستافی ڕاهێنەرایەتی و ئیدارەی یانەکە چاودێری کاریگەری بەرگریکارە ئەڵمانییەکە دەکەن لەسەر تیپەکە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو پێکانانەی لە چەند مانگی ڕابردوودا تووشی بووە ،بۆیە درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ ئەگەرێکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 181 Today: 2,125 📊 Click Here