خوێندراوەتەوە: (974)
ئەفسەرێکی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی ڕایگەیاند ” له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمه‌وه به بڕیار بۆمان هاتووه كه ده‌ستبگرین به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بێسهرهتاكاندا”.
سێ شەممە، ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی، لە لێدوانێکیدا بۆ ترافیک ئێف ئێم ڕایگەیاند ” ئه‌وانه‌ی گوێ به‌یاسا ناده‌ن و به‌رده‌وام یاساشكێنی ده‌كه‌ن ڕێكاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، هیچ ئۆتۆمبێلێكی بێسه‌ره‌تا لە سزادان ده‌ربازی نابێت، به‌هۆی هه‌ندێك بارودۆخه‌وه نه‌مانویستووه ئه‌و ڕێكارانە بگرینه‌به‌ر، به‌ڵام هەندێك حاڵەت وایكردووه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه‌و بگه‌ینه ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌بێت ڕێكاری توند له‌دژیان بگرینه‌به‌ر”.
ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە هەرێمی کوردستاندا ئەوانەن کە بە شێوەی یاسایی هاوردە نەکراون، وتۆماری فەرمی و تابلۆیان نییە.
هاتوچۆی سلێمانی
