خوێندراوەتەوە: (1.1K)

هاوسەرۆکی پارتی دەم جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر لە تورکیا باسی دیموکراسییەت و پرۆسەیەک دەکەین، پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی قەیووم و وتیشی” پێویستە زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن”.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان لە دیاربەکر رایگەیاند” بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی ئاشتی، پێویستە سەرۆکی شارەوانییە دوورخراوەکان بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان و کۆتایی بە دەسەڵاتی قەیوومەکان بهێنرێت”.

تونجەر باکرهان، وتیشی” “ئەگەر لە تورکیا باسی دیموکراسییەت و پرۆسەیەک دەکەین، پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی قەیووم. چاوەڕوانی خەڵک لە دەسەڵات ئەوەیە، ئەو سەرۆکی شارەوانییانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان”.

باکرهان جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە ئەو کەسانەی، کە بەهۆکاری سیاسی دەستگیرکراون ئازاد بکرێن .

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئیدی کاتی ئەوەیە ئیرادەی خەڵک ڕادەستی خەڵک بکرێتەوە و قەیوومەکان لاببرێن. کاتی ئەوەیە دەسەڵات واز لەو ڕێگرییانە بهێنێت کە بۆ شارەوانییەکانی ژێر دەستی پارتی دەم دروستیدەکات.”

تورکیا

پەکەکە

پرۆسەی ئاشتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 1,705 📊 Click Here