خوێندراوەتەوە: (1.0K)

لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە بڵاوە کە بەهۆی کورتهێنانی بودجەوە و کەمی نەختینەوە، بانکی ناوەندی بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەەوەو هەر ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە بۆ ٥٠٠ هەزار دینار، بانکەکە روونکردنەوە دەدات.

بانکی ناوەندی لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی ئەو کێشەیەوە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هیچ پلانێک لە ئارادا نییە بۆ دابەزینی نرخی دینار و دەڵێت” لەلایەن هیچ سەرچاوەیەکی فەرمییەوە جۆرە پلانێکی لەو شێوەیە دەرنەچووە”.

بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەکەیدا ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە دابەزینی بەهای پێشبینیکراوی دینار بۆ ٤ تا ٧هەزار دینار بەرامبەر بە دۆلارێک، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە، ئەو زانیارییانە نادروستن و لەلایەن هیچ قەوارەیەکی فەرمیی ناو بانکەکەوە دەرنەچووە.

بانکەکە داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاوڵاتیان کردووە تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و خۆیان بە دوور بگرن بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی، کە مەبەست لێی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێی داراییە لە بازاڕدا.

ئەوە لە کاتێکدا باری دارایی عێراق بە دەست کەمی نەختینەو کورتهێنانی بودجەوە دووچاری کێشە بووەو هیچ راگەیاندنێکی فەرمیش لە ئارادا نییە بۆ خستنەڕووی چارەسەر و پلانی حکومەت.

نرخی دۆلار

دینار

بانکی ناوەندی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 1,503 📊 Click Here