بانکی رافیدەین نوسینگەیەکی لە ناو بەڕێوەبەرایەتی حەشدی شەعبی دادەخات بە مەبەستی ئەوەی خۆی لە سزاکانی ئەمریکا بپارێزایێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش هۆکاری ئەم هەنگاوەی بانکی ڕافیدەیەن بۆ ئەوە دەگەڕێنیتەوە کە بانکەکە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای کەی دوو ئینتێگرێتی ئەمریکی واژۆکردوە کە تایبەتمەندە بەڕاوێژکاری لەبوارەکانی داراییو چاودێریی، ئامانجی ڕێککەوتنەکەش دابینکردنی پارێزبەندییو دورخستنەوەی بانکەکەیە لەسزاکانی ئەمریکا.
لەسەر پێشنیازی کۆمپانیا ئەمریکییەکە، بانکی ڕافیدەین بڕیاریداوە نوسینگەی دەرکردنی کارتی بانکی لەناو بەڕێوەبەرایەتی دەستەی حەشد دابخات.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەشێک لەحکومەتەکانی وڵاتانی عەرەبی، سکاڵایان لەسەر بانکی ڕافیدەین لەوەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا تۆمارکردو بەدابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ گروپە چەکدارەکان تۆمەتباریانکرد، ئەمریکاش هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند لەسەر ئەو بانکە دەکات ئەگەر هاتوو پاپەند نەبێت بە بڕیارەکانی ئەمریکا.
ههر لهسهر ئهو پرسه، کەریم شێخ وتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبی باسی لهوهكردوه، لەسەر ئەم بابەتە هیچ زانیارییەکی نییەو وردەکاریی ئەو بڕیارەشی بەدەستنەگەیشتوە.
بانکی رافیدەین
حەشدی شەعبی
ئەمریکا
